|
کاندیدێکی سه‌ربه‌خۆش بۆ ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان
بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌موو پارتی و لیسته‌کانی هه‌ڵبژاردن!
سڵاوێکی گه‌رم!
ناوچه‌ی هه‌ورامانی باشووری کوردستان ئه‌و ناوچه‌یه‌یه که له ماوه‌ی
شورشه‌کانی کوردا جێگه‌ی داڵده‌دان و یانه‌ی شۆڕشگێران بووه و
هه‌رده‌م باوه‌شی بۆ تێکۆشه‌ران کردووه‌ته‌وه، چه‌نده‌ها شۆڕشگێڕ و
شه‌هیدی له پێناوی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و به‌رگری له که‌سایه‌تی و
بوونی کورد کردووه. له به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش داگیرکه‌رانی کوردستان به
تایبه‌تی حکومه‌تی عێراقی داگیرکه‌ر چه‌نده‌ها جار وێرانی کردووه و
خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌کی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دووچاری ڕاوه‌دونان و سه‌رگه‌ردانی
کردووه. له‌دوا ئه‌نفالیشدا. ساڵی 1988 ڕژێمی عه‌ره‌بی به‌غدا
به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی وێران و خاپورکرد و ده‌وڵه‌مه‌ندترین و
کۆنترین فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی سڕییه‌وه و دانیشتوانه‌که‌شی
په‌ڕوازه کرد و ژینگه‌که‌ی تێکدان.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره‌ی سه‌ره‌وه و وه‌ك مافێکی دیموکراتی، ئێمه
وه‌ك ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هه‌ورامان داوا له په‌رله‌مانی کوردستان و
پارتی و ڕێکخراوه کاندیده‌کان ده‌که‌ین به پێێ ڕێژه‌ی دانیشوانی
ناوچه‌ی هه‌ورامان نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و ناوچه‌یه له
په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستنیشان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه
بتوانێت ده‌نگی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان به‌و ئۆرگانه گرنگه‌ی گه‌لی
کورد بگه‌ێنێت. کاری ئه‌و نوێنه‌ره ئه‌وه‌یه که ڕاسته‌وخۆ چاودیری
ئه‌و پرۆژانه بکات که بۆ ناوچه‌ی هه‌ورامان ته‌رخان ده‌کرێن و دوور
له گیانی پارتایه‌تی، باشترین خزمه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه بکات.
ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هه‌ورامان بوونی ئه‌و کاندیده له
په‌رله‌مانی کورد له باشووری کوردستان به‌ئه‌رکێکی مێژوویی ده‌زانین،
چونکه هه‌موو کاندیدێک باشتر شاره‌زای ناوچه‌که‌ی خۆیه‌تی و له ئێش و
ئازاریان تێ ده‌گات. ئێمه به‌گه‌رمی پێشوازی له هه‌ر جۆره پێشنیارێک
ده‌که‌ین و پێمان وایه مافێکی ڕه‌وای خه‌ڵکی هه‌ورامانه که به‌شێک
له بوجه‌ی حکومه‌ت بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و پێشخستنی ئه‌و ناوچه‌یه
ته‌رخان بکرێت.
هیوادارین ئه‌م پێشنیاره‌مان به هه‌ند وه‌رگیرێت
www.hawramannet.tk
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان
|